ئیسپانیا

فلیک و لاپۆرتا لەسەر گواستنەوەی دوو یاریزان تووشی ناکۆکی دەبن

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیک و خوان لاپۆرتا لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز یان دانی ئۆلمۆ ناکۆکی دەکوێتە نێوانیان.

بەڕێوبەرانی بارسێلۆنا هەوڵی زۆریاندا کە دۆخی دارایی یانەکە سەقامگیر بکەن و بتوانن لە پەنجەری گواستنەوەی هاوینەدا ئەو یاریزانانە بگوازنەوە کە لە پلانی پێشوەختەی یانەکەدا هەبووە و بتوانن پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ وەرزی داهاتوو درووست بکەن.

یەکێک لەو یاریزانانەی کە لە چەند هەفتەی رابردوودا چەندین جار ناوی بە بارسێلۆناوە بەسترایەوە، نیکۆ ویلیامزە، کە ئاستێکی درەوشاوەی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 پێشکەش کرد و یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی پاڵەوانێتی ئەم تیپە. خوان لاپۆرتاش حەزی لە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یاریزانەیە و بە یاشکرا باسی لە گواستنەوەی کرد، ئەمەش رەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بەڵام ئێستا رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت هانسی فلیک سەرسامی تواناکانی دانی ئۆلمۆیە و دەیەوێت لە پەنجەرەی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە واژۆ بکات. راهێنەرە نوێیەکەی بارسێلۆنا پێیوایە نەرمی و ئاستێکی باشی ئەم یاریزانە دەتوانێت لە وەرزی داهاتوودا زۆر یارمەتی بارسا بدات و ئەویش بژاردەیەکی باشترە لە ویلیامز.

هاوکات لاپۆرتا بەتەواوی دژی ئەم بابەتەیە و بڕوای وایە کە بوونی ویلیامز زۆر باشترە بۆ بارسا و دەتوانێت کاریگەری زیاتری لەسەر هاندەرانی ئەم تیپە هەبێت و لەماوەی یارییەکانی وەرزی داهاتووشدا، هاوکارێکی زیاتری ستافی تەکنیکی و سەرکەوتنەکانیان دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button