عێراق

میمی دەچێتە خولی ئێرانی

Yariga App

یاریگا-

موهەند عەلی ناسراو بە میمی یاریزانی یانەی شوڕتە و هەڵبژاردەی عێراق وەرزی داهاتوو لە خولی ئێرانی یاریی دەکات.

کەناڵی وەرزش سەـی ئێرانی رایگەیاند کە موهەنەد عەلی یاریزانی هێرشبەری شورتە و هەڵبژاردەی عێراق گەیشتۆتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی تراکتۆر سازی ئێرانی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یارییان بۆ بکات و لەم نزیکانەش گرێبەستی نێوانیان واژۆ دەکرێت، لە رابردوودا ناوی هێرشبەرەکەی شوڕتە بە چەند یانەیەکی قەتەڕیەوە بەسترابوویەوە بەڵام لە کاتی ئێستادا موهەنەد نزیکە بچێتە ئێران،  تراکتۆر ساز ریزبەندی چوارەمی وەرزی رابردووی خولی ئێرانی بە دەستهێنا و بە مەش یانەکە بەشداری پاڵاوتنی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکات.

میمی لەگەڵ شوڕتە چەند یارییەکی کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە هۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد و لەگەڵ یانەکەشی توانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی عێراق بە دەست بهێنێت و 16 گۆڵیش بۆ تیپەکەی تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button