ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پاڵەوانێکی یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلان دەکات

هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆراتای ئیسپانی رەزامەندی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەبڕیووە.

رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی کالچیۆ مێرکاتۆ دانیێلێ لۆنگۆ بڵاویکردووەتەوە، ئالڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدریدی رەزامەندی دەربڕیووە پەیوەندی بە ئەیسی میلان بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی لۆنگۆ، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یانە ئیتاڵییەکە گرێبەستی هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵانییەکە یەکلایی دەکاتەوە و مۆڕاتا دەبێت بە یاریزانێکی نوێ میلان.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئالڤارۆ سبەی سێشەممە لەگەڵ سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆدەبێتەوە، راستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکە میلان دەست بە رێکارەکانی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات و بڕگەی ئازادکردنی گرێبەستەکەی چالاک دەکات.

دوای پەیوەندیکردنی ئۆلیڤیە جیرو بە خولی ئەمریکی، میلان بەدوای گواستنەوەی هێرشبەرێک وێڵە، یانەکە بەچڕی هەوڵی گواستنەوەی گۆڵکارێکی نوێ دەدات.

مۆڕاتا یاری بۆ یانەکانی ریال مەدرید، یوڤێنتوس، چێڵسی و ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە، لە 589 یاری 216 گۆڵی کردووە و 82 گۆڵی دروستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەشداری 80 یاری کردووە، 36 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی دروستکردووە، لەگەڵ ماتادۆر نازناوی نەیشنز لیگی 2023 و جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024ـی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button