گرنگترینیۆرۆی 2024

یامال ریکۆردێکی دیکەی ئەفسانە پێلێی شکاند

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال بەردەوامە لە تۆمارکردنی ریکۆردی ناوازە بە ناوی خۆیەوە و ئەمشەویش بوو بە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی.

لە فیناڵی بەڕلینی یۆرۆی 2024 کە لە پێکهاتە سەرەکیەکەی لویس دی لا فوێنتیدا بوو، یامال بەرانبەر ئینگلتەرا هەر کە قاچەکانی خستە سەر چیمەنی یاریگا، ریکۆردی پێلێی بەڕازیلی شکاند.

لاوە ئیسپانیەکە بوو بە بچوکترین یاریزانی لەسەر ئاستی پاڵەوانێتیەکی گەورەی پیاوان، بەشداریی لە یاریەکی کۆتاییدا بکات.

پێشتر پێلی لە مۆندیالی 1958 لە تەمەنی 17 ساڵ و 249 رۆژ بوو کە بەرانبەر هەڵبژاردەی سوید یاریی کرد. سامبا بە سەرکردایەتی گەوهەرەکەیان توانیان یەکەم نازناوی جامی جیهانی ببەنەوە.

ئەمشەو لامین تەمەنی تازە 17 ساڵ و یەک رۆژە. بەوەش خۆی کرد بە خاوەنی ریکۆردێکی مێژوویی.

هەر لەم پاڵەوانێتیەدا بوو یامال ریکۆردێکی تری پێلێی شکاند وەک بچوکترین یاریزان لە پاڵەوانێتیەکی وەک یۆرۆ یاخود جامی جیهانی بتوانێ گۆڵ تۆمار بکات.

یامال لە ریکۆردێکدا پێش ئەفسانە پێلی دایەوە

گێمی یەکەمی یاریەکە سپی کۆتایی هات، هەر لە سەرەتای گێمی دووەمدا یامال خۆی سەلماندەوە و بە ئەسیستێک بۆ نیکۆ ویلیامز توانیان لارۆخا پێشبخەن.

ئەگەچی ئینگلتەرا یەکسانیکردەوە، بەڵام ماتادۆر لە دوایین خولەکەکاندا گۆڵی بردنەوەی یارییەکە و نازناوەکەیان تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button