گرنگترینیۆرۆی 2024

یامال چەند رێکۆردی شکاندووە و دەتوانێت چەندی دیکە بشکێنێت

بابەتێکی تایبەتی تۆڕی وەرزشی یاریگا لەسەر ئامارەکانی یامال

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، یاریزانی ئیسپانیا لە تەمەنی 17 ساڵ و یەک رۆژدا بەشداری لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024 لە بەرامبەر ئینگلتەرا دەکات.

یامال دەبێتە بچووکترین یاریزان بەشداری لە یارییەکی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپی یاخود مۆندیالدا بکات.

یامال خۆی وەک یەکێک لە باشترین یاریزانانی یۆرۆی 2024 پیشانداوە، لەڕووی گۆڵکردن و گۆڵ دروستکردنەوە، کاریگەری زۆری لەسەر رێچکەی ئیسپانیا لە یۆرۆدا هەبووە.

گۆڵەکەی یامال بەرامبەر فەرەنسا، گۆڵێکی مێژوویی بوو بۆ ئەستێرە ئیسپانییەکە، چونکە بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی یۆرۆدا گۆڵ بکات.

رێکۆردەکانی یامال لە یۆرۆی 2024

بچووکترین یاریزانی یۆرۆ: 16 سال و 338 رۆژ (ئیسپانیا 3-0 کڕواتیا، 15/06/2024)

بچووکترین گۆڵکاری یۆرۆ: 16 ساڵ و 362 رۆژ (ئیسپانیا 2-1 فەرەنسا، 09/07/2024)

بچووکرتین یاریزانی بەشداری لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆ و مۆندیال: 16 ساڵ و 362 رۆژ (ئیسپانیا 2-1 فەرەنسا، 09/07/2024)

بچووکترین یاریزان لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ: 16 ساڵ و 57 رۆژ (جۆرجیا 7-1 ئیسپانیا، 08/09/2023)

یامال دووەم بچووکترین یاریزانە بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکات، یەکەم یاری خۆی لەچامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا لە تەمەنی 16 ساڵ و 68 رۆژدا کرد.

ئەو رێکۆردانەی دەتوانێت بیانشکێنێت

یامال بەشداری لە هەر شەش یاری رابردووی ئیسپانیا لەم یۆرۆیەدا کردووە، تەنیا لە یاری بەرامبەر ئەلبانیا وەک یاریزانی یەدەک بەشداری کرد. سێ ئەسیست و گۆڵێکی هەیە.

بچووکترین یاریزان لە مێژووی یاری کۆتایی یۆرۆ
رێناتۆ سانچێز تەمەنی 18 ساڵ بوو کاتێک بەشداری لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2016 لە نێوان پۆرتوگال و فەرەنسا کرد.

بچووکترین گۆڵکار لە مێژووی یاری کۆتایی یۆرۆ
پیێترۆ ئاناستاسی تەمەنی 20 سال و 64 رۆژ بوو، کاتێک گۆڵێکی بۆ ئیتاڵیا لە بەرامبەر یوگۆسلاڤیا لە یۆرۆی 1968 کرد.

بچووکترین یاریزان بەشداری لە یاری کۆتایی مۆندیال
پێلێ تەمەنی 17 ساڵ و 249 رۆژ بوو کاتێک بەشداری لە یاری کۆتایی 1958ی نێوان سوید و بەرازیل کرد. ئەوکاتە دوو گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button