بە هۆی ئێمباپێ ناکۆکی لە کارگیڕی ریال مەدرید درووست دەبێت

یاریگا –
لە ریال مەدرید لە رەفتاری بەشێک لە ئەندامانی فەرمی یانەکە بەهۆی فرۆشتنی بلیت بۆ ناساندنی کیلیان ئێمباپێ لە بازاڕی رەشدا ناکۆکی درووست دەبێت.
سێشەممە کاتژمێر 13:00 بەکاتی هەولێر رۆژێکی تایبەتە بۆ هاندەرانی ریال مەدرید. سبەی بڕیارە ئەستێرە نوێیەکەی مەدریدییەکان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ پیسکەش بە هاندەران بکرێت.
ریال مەدرید کە رۆژ و کاتى ئاهەنگەکەى ئێمباپێى راگەیاندبوو، هەفتەى رابردوو لە رێگەى پێگەى یانەکەوە رایگەیاند، بەشداریکردن لەم ئاهەنگەدا بەخۆڕایی دەبێت. ئەندامانی فەرمی و پریمیۆمی یانەکە دەتوانن بە خۆڕایی بەشداری ئاهەنگی ناساندنی ئێمباپێ بکەن بەبێ ئەوەی لە ریزدا بوەستن، بەڵام بۆ ئەوانیتر، هەرچەندە ئەم ئاهەنگە بەخۆڕایی دەبێت، بەڵام دەبێت ناوی خۆیان پێشوەختە تۆمار بکەن تاوەکوو بەشدار بن.
دوێنێ راگەیەندرا کە سەرجەم بلیتەکان فرۆشراون و بێرنابیۆ پڕ دەبێت لە هاندەر، بەجۆرێک ناساندنی ئێمباپێ هاوشێوەی رۆناڵدۆ لە یاریگایەکی پڕ لە بینەر و بەبێ کورسی بەتاڵ بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە فرۆشتنی بلیتی بێ بەرامبەرە لە بازاڕی ڕرەشدا. بەشێک لە ئەندامانی فەرمی یانەکە کە پێشتر بلیتەکانیان بەدەست هێنابوو، لە ئینتەرنێتدا بلیتەکانیان خستە بازاڕەوە و نرخەکەی بۆ 150 یۆرۆ بەرزبووەتەوە.
ئاس نووسیویەتی، یانەکە تووشی شۆک بوون و لە هەڵسوکەوتی ئەو ئەندامە فەرمییانە زۆر تووڕەن، تەنانەت رەنگە ئەمە لێکەوتەی جددی بۆ ئەوانیش هەبێت. ریال هیچکات بیری لەوە نەکردبووەوە کە ئەم کەسانە لە بازاڕی رەشدا بلیتی بێبەرامبەر بە نرخێکی زۆر بفرۆشن.