فه‌ره‌نساگرنگترین

یاریزانێکی ئێستای فەڕەنسا واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێ

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی دیکەی ئەوروپی نزیکە لە کۆتاییهێنان بە کاروانە نێودەوڵەتیەکەی و چیتر بە درێسی فەڕەنساوە نەبینرێتەوە.

تەنها لە ماوەی ئەم یۆرۆدا هەوادارانی تۆپی پێ بینەری دوایین یاریی چەند ئەستێرەیکی وەرزشەکە بوون، لەوانە تۆنی کروس، پیپی، تۆماس مولەر، تیاگۆ ئالکانتارا و ئەمرۆیش کینگسلی کومان هاتە نێو لیستەکەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، کومان زۆری هەوڵدابوو تا تەواو ئامادەبێ لە ڕوویی جەستەییەوە بۆ یۆرۆ، بەڵام توانی تەنها 15 خولەک یاریی بکات و ئەوەیش تەواو ترسی لای یاریزانەکە دروستکرد.

بیرکردنەوە لەم بڕیارە بۆ کومان لە کاتێکدایە ناوبراو تازە تەمەنی 28 ساڵە و هێشتا چاوەڕێی زیاتری لێدەکرا.

ئەستێرەکەی بایرن میونشن یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ساڵی 2015 بە درێسی فەڕەنساوە ئەنجام دا.

ئەو یاریزانە پێکان زۆری بەرۆکی دەگرت و تا کاریگەرییەگەی تەواوەتی دەرکەوت. هەر بەهۆی پێکانەوە بوو لە لووتکەی ئاستیدا بوو کاتێک بۆ مۆندیالی 2018 بانگهێشت نەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button