بازاڕی گواستنه‌وه‌

تایبەت بە یاریگا؛ موئەیەد سەفا بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق دەچێتە ریزەکانی هەولێر

Yariga App

یاریگا –

موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەچێتە یانەی هەولێر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەویە موئەیەد سەفا یاریزانی لاوی یانەی شێروانە بباتە ریزەکانی، سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر بەو یاریزانە سەرسامە و داوای گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوەی کردووە.

هەولێر بەنیازە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق گۆڕانکاریی گەورە لە تیپەکەی بکات، کە ئەم وەرزە یانەکە لە لێواری دابەزین بوو، پێش گەڕی کۆتایی خولەکە بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی چواردەمی خولەکە دێت.

لە ئێستاوە یانەکەی قەڵاومنارە دەستی بە پلان و ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانان و بڕیاریداوە 15 یاریزانی یانەکەی بەڕێبکات و بۆ وەرزی نوێ تیپێکی بەهێز دروست بکات.

بەگویرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەولێر ئۆفەری پێشکەشی دانا کامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی بۆ یانەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button