ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا و نیکۆ گەیشتنە رێککەوتن؛ وەرزی داهاتوو یامال و ویلیامز بەیەکەوە یاریی دەکەن

بارسێلۆنا دەیەوێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە 60 ملیۆن یۆرۆیە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا و نیکۆ ویلیامز گەیشتوونەتە رێککەوتن و هەردوولا لەسەر بەندە کەسییەکان کۆکن، تەنیا ماوە ئاتلێتیک بلباو رەزامەندیی بدات یاریزانە ئیسپانییەکە بچێتە ریزەکانی بلاوگرانا.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هەفتەی رابردوو بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ فیلێکس تاینتا بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویلیامز یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئاتلێتیک بلباو دانوستانیان کردووە و هەردوولا لەسەر بەندە کەسییەکانیان رێککەوتوون.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا و بەڕێوەبەری کارەکانی ویلیامز لەسەر هەموو بەندە کەسییەکانیان رێککەوتوون و ئێستا بارسێلۆنا پێویستی بەوەیە ئاتلێتیک بلباو رازی بکات کە یاریزانە ئیسپانییەکە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بلباو هەیە.

Lamine Yamal y Nico Williams

پێشتر چەند جارێک خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا سەرسامی خۆی بە نیکۆ ویلیامز دەربڕیوە و ئەم هەفتەیە سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی کەتەلۆنیا دووپاتیکردەوە لە رووی داراییەوە توانایان هەیە نیکۆ ویلیامز بگوازنەوە کە ئەو یاریزانە 21 ساڵانە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، بارسێلۆنا لە توانایدا هەیە 60 ملیۆن یۆرۆ دابین بکات بۆ ئەوەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نیکۆ ویلیامز بدات کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی یاریزانە لاوەکە لە یانەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یانە باسکییەکە تا کۆتایی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان چاوەڕێی بارسا ناکت، چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ لەسەر هێڵن و دەیانەوێت نیکۆ ببەنە ریزەکانیان.

ویلیامز وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە 39 یاری 8 گۆڵ و 19 ئەسیستی بۆ یانەکەی کرد و ئێستاش لە یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەیشتووەتە یاریی کۆتایی، لە 5 یاری 405 خولەک یاریی کردووە و گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button