بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد و یانەیەکی فەڕەنسی گەیشتنە رێککەوتن لەسەر گرینوود

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتاییدا مانچیستەر یونایتد بڕی دڵخوازای خۆی دۆزیەوە بۆ دەستبەرداربوون لە مەیسن گرینوود و کەڵک وەرگرتن لەو پارەیەی لە فرۆشتنی ناوبراو دەستیدەکەوێ.

گرینوود کە دوای کێشە یاساییەکانی لە ئینگلتەرا بە خواستن لە سێپتەمبەری 2023 نێردرایە یانەی خیتافی، لەو یانە وەرزی رابردوو لە 33 یارییدا توانی 8 گۆڵ بکات لەگەڵ 6 ئەسیست و لە کۆتاییشدا بە باشترین یاریزانی خیتافی دەستنیشانکرا بۆ هەمان وەرز.

کۆتایی مانگی رابردوو دەیڤد ئۆرنشتاینی رۆژنامەنووس لە زە ئەتڵەتیک بڵاویکردەوە کە مان یو داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە بەرانبەر فرۆشتنی یاریزانە ئینگلیزیەکە بە ئۆڵمپیک مارسێی.

مانچێستەر یونایتد نرخی گرینوودی بۆ فەڕەنسیەکان دیاریکرد

ئێستا هەمان رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە کە یانە ئینگلیزیەکە و مارسێی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گرینوود و تەنها رەزامەندی خودی یاریزانەکە ماوە.

ئۆرنشتاین ئەوەیشی ئاشکراکردووە گواستنەوەکە لە بەرانبەر 32 ملیۆن یۆرۆ دەبێ لەگەڵ شیرینیەکان.

چوونی یاریزانە 22 ساڵانەکە بۆ مارسێی، یەکەمین گرێبەستی رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری نوێی یانەکە دەبێت کە چاوی لەوەیە کێبڕکێکارێکی سەخت بێت لە فەڕەنسا وەک چۆن لەگەڵ برایتن توانی خۆی بسەلمێنێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button