بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کرەیگ بێلامی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی گەورەی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

کرەیگ بێلامی، بووە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی وێڵز.

یەکێتیی تۆپی پێی وێڵز، راهێنەری تەمەن 44 ساڵانی وەک راهێنەر دەستنیشانکرد و گرێبەستێکی تاوەکو 2028 لەگەڵدا واژۆ کرد. کرەیگ بووە شوێنگرەوەی رۆب پەیج، کە مانگی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

هەرچەندە تەنیا هەفتەیەک بەسەر دەستبەکاربوونی وەک یاریدەدەری سکۆت پارکەر، راهێنەری بێرنلی تێپەڕبووە، کەچی لەپڕ ئۆفەرەکەی پێگەیشت و پێی رازیبوو.

دوای شکستهێنانی وێڵز لە گەیشتن بە یۆرۆی 2024، پەیج لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بێلامی دەمێکە خەون بەو پۆستە دەبینێت.

یەکەم یاری بێلامی وەک راهێنەری وێڵز لە 6ی سێپتێمبەر/ئەیلوولی داهاتوو لە نەیشنز لیگ بەرامبەر تورکیا دەبێت و دوای سێ رۆژ لەو یارییەش رووبەڕووی مۆنتێنێگرۆ دەبێتەوە.

بێلامی لە کۆی 78 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ وێڵز کردووە خاوەنی 19 گۆڵە، لە ساڵی 2013 وازی لەیاریکردنی نێودەوڵەتی هێنا.

لە یەکەم هەنگاوی کاروانی راهێنەرایەتیدا، ئەرکی مەشقی ئەکادیمیای کاردیف سیتی وەرگرت، دواتر بووە یاریدەدەری ڤینسێنت کۆمپانی لە ئاندێرلەخت و دواتریش لە بێرنلی.

ئەستێرە وێڵزییەکە یاری بۆ چەندین یانەی گەورەی وەک نیوکاسڵ یونایتد، سێڵتک، مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button