ئینگلتەراگرنگترین

گیگز لە ئەرکێکی نوێدا دەرکەوتەوە

یاریگا –

رایان گیگزی ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد لە ئەرکێکی نوێدا دەرکەوتەوە پاش کۆتا ئەرکی وەک راهێنەری وێڵز لە هاوینی ٢٠٢٢ کە دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، گیگز لە ئێستادا ئەرکی بەڕێوبەری یانەی ساڵفۆردی ئینگلیزیە کە لە پلە دووەکانی ئەو وڵاتە یاریی دەکەن.

 

ساڵفۆرد ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن گیگز و هاوتیمە دێرینەکانی لە مانچێستەر خاوەندارێی دەکرێت کە ئەوانیش گاری نێڤڵ، فیل نێڤڵ، نیکی بەت و پۆڵ سکۆڵزن کە هەریەکەیان ١٠%ی پشکی یانەکەیان کڕیەوە و، ئەویتر لەلایەن پیتەر لیمی خاوەنکاری سەنگافوریەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

یانەکە ئەم وەرزە بە سەرەتایەکی ئێجگار خراپ دەستی پێ کردووە و، لە ئەنجامی 37 یاریی لە خولی پلە دوو، چل خاڵیان هەیە و لە پلەی بیستەم دێن لە کۆی ٢٤ یانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button