گرنگترینیۆرۆی 2024

لێدوانەكانی دێلا فوێنتێ پێش یارییەكەیان بەرامبەر فەڕەنسا

Yariga App

یاریگا –

خۆسێ لویس دێلا فوێنتێی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا باس لە یارییەكەیان بەرامبەر فەڕەنسا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و فەڕەنسا رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە بردنەوەیان لە ئەڵمانیا و هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە بردنەوەیان لە پۆرتوگال خۆیان گەیاندووەتە ئەم قۆناخە.


لێدوانەكانی دێلا فوێنتێ پێش رووبەرووبوونەوەی فەڕەنسا:

بۆ من تیمەكەم باشترینە، هەمان شتە كە بیرم لێ دەكردەوە كاتێك پاڵەوانیەتیەكە دەستیپێكرد، تیمێكی گەورە لە بەردەممانە.

ئێمە ئامادەیین دەست بەو یارییە بكەین، فەڕەنسا تیمێكی زۆر بەهێزە لە رووی جەستەیی و تاكە كەسییەوە، هەوڵ دەدەین ستایل و شێوازی یاریكردنی خۆمان بەسەر فەڕەنسییەكاندا بسەپێنین.

فەڕەنسا ئاستێكی زۆر بەرز و توانایەكی ناوازەیان هەیە، وەك هەموو هەڵبژاردەكانی قۆناخی پێش كۆتایی، سەیركردنی یاری ئەو هەڵبژاردانە هەرگیز بێزاركەر نابێت، هەمیشە چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرم.

لە یاری كۆتایی براوەی یارییەكەی فەڕەنسا و ئیسپانیا رووبەرووی براوەی یاری نێوان هۆڵەندا و ئینگلتەرا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button