ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مارسێی لە گواستنەوەی گرینوود نزیک دەبێتەوە

ئەمڕۆ دوای سەردانێکی کورت کارینتنی بەجێهێشت

Yariga App

یاریگا –

مارسێی لە گواستنەوەی گرینوود نزیک دەبێتەوە و مانچێستەر یونایتد جارێکی دیکە ئەو یاریزانە ئینگلیزە بە خواستن بەڕێ دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئۆڵمپیک مارسێی فڕەنسی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی مەیسن گرینوود یاریزانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کردووە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە ئینگلیزە بباتە ریزەکانی.

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بە خواستن ئەو یاریزانە بە خواستن بەڕێبکات، بەو مەرجەی لە گرێبەستەکەیدا مەرجی کڕینەوەی یاریزانەکە یەکێک بێت لە بەندەکانی گرێبەستەکەی.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی بەریتانیا، هاندەرانی مانچێستەر یونایتد لە راپرسییەکیاندا 83.27% داوا دەکەن گرینوود لە یانەکە بمێنێتەوە.

گرینوود کە وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزەکانی یانەی خێتافی ئیسپانی یاریی دەکرد و بە باشترین یاریزانی وەرزی یانەکە دەستنیشانکرا، لەلایەن یانەکانی لازیۆ، ڤالێنسیا و بۆڕووسیا دۆرتموند داواکراوە و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان.

میدیاکانی فڕەنسا ئاشکرایان کردووە، مارسێی لەسەر داوای رۆبێرتۆ دێ زێربی راهێنەری نوێی یانە فڕەنسییەکە نزیکە گرێبەستی گرینوود یەکلا بکاتەوە.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ماڵپەڕی ئاتلەتیک رایگەیاندووە، ئەمڕۆ گرینوود سەردانی مەشق و راهێنانەکانی مانچێستەر یونایتدی کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ راهێنانێک بکات دوای ماوەیەکی کەم کارینتۆنی بەجێهێشت کە ئێستا بەدوای دۆزینەوەی یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button