ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالفۆنسۆ دەیڤز لەم هاوینە بایرن میونشن جێدەهێڵێت

هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی لەم هاوینە ریزەکانی یانەی بایرن میونشن جێدەهێڵێت.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی جۆرج هۆڵزنەر بڵاویکردووەتەوە، ئالفۆنسۆ دەیڤز بڕیاریداوە لەم هاوینە بایرن میونشن جێبهێڵێت و بەرگریکارە کەنەدییەکە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.

گرێبەستەکەی دەیڤز لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، ریال مەدرید چاوی لەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی 2025 بێ بەرامبەر یاریزانەکە بگوازێتەوە، بەڵام باڤارییەکان نایانەوێت بەوشێوەیە یاریزانەکە لەدەست بدەن، بەناچاری لەم هاوینە دەستبەرداری دەبن.

هاوکات رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید چاوەڕێی بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵانییەکە دەکات، تاوەکو کۆپا ئەمێریکا تەواو دەبێت، ئینجا گفتوگۆی چڕی لەگەڵدا دەستپێدەکات.

ئەگەر دەیڤز و مێرێنگی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، ئەوا هەر لەم مێرکاتۆیە بەرگریکارە کەنەدییەکە خەونەکەی بەدیدێت و پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.

ئالفۆنسۆ لە هاوینی 2019 بە بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ لە ڤانکۆڤەری کانەدییەوە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە کرد. بە درێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 195 یاری کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 31 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، پێنج بۆندسلیگا، یەک جامی جیهانی یانەکان، دوو جامی ئەڵمانیا، یەک جامی سوپەری ئەوروپا و سێ نازناوی جامی ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button