بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

تایبەت بە یاریگا؛ دوو یاریزانی زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبن

Yariga App

یاریگا –

دوو یاریزانی زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبن و گرێبەستەکانیان نوێ دەکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەریەکە لە ئەحمەد ئیبراهیم بەرگریکار و مۆیسس گاوچۆ ناوەڕاستکار گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکەنایان نوێ دەکەنەوە و بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە زاخۆ دەمێننەوە.

پێشتر بڵاومان کردبووەوە بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی شوڕتە ئۆفەرێکی بە بڕی 270 ملیۆن دینار پێشکەشی عەلی کازم کردووە و ئۆفەرەکەی زۆر لە ئاستی چاوەڕوانی یانەی زاخۆ زیاترە، بۆیە پێشبینی دەکرێت بە ئەگەرێکی زۆر ئەو گۆڵپارێزە بچێتە ریزەکانی پاڵەوانی عێراق، ئەمجەد عەتوانیش بەفەرمی رۆیشتنی لە ریزەکانی زاخۆ راگەیاندووە و دوای یارییەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر تەڵەبە زاخۆ بەجێدەهێڵێت.

زاخۆ رۆژی چوارشەممە لە دوایین گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یارییەکی چارەنووسسازدا لە بەغدا دەبێتە میوانی تەڵەبە، کە زاخۆ بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە و بە جیاوازیی دوو خاڵ لەپێش نەجەف دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button