بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

تایبەت بە یاریگا؛ حەمە ئیتۆ ریزەکانی یانەی نەورۆز بەجێدەهێڵێت

دەچێتە یەکێک لە چوار یانە گەورەکەی بەغدا

Yariga App

یاریگا –

حەمە ئیتۆ ریزەکانی یانەی نەورۆز بەجێدەهێڵێت و چوار یانە گەورەکەی بەغدا ئۆفەریان پێشکەش کردووە و وەرزی داهاتوو یاریی بۆ یەکێکیان دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، چوار یانە گەورە و پڕهاندەرەکەی بەغدا (شوڕتە، قوە جەوییە، زەوڕا، تەڵەبە) ئۆفەریان پێشکەشی حەمە ئیتۆ هێرشبەری یانەی نەورۆز کردووە و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان، کە زۆربەی یانەکانی عێراق لەم کاتەدا بۆ گوستنەوەی ئەو هێرشبەرە کوردە لەسەر هێڵن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بە رێژەیەکی زۆر یارییەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە دوایین یاریی ئەو یاریزانە کەرکووکییە بە درێسی یانەی نەورۆز، حەمە ئیتۆ نزیکە ریزەکانی یانەکەی سلێمانی بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە یەکێک لە چوار یانە گەورەکەی بەغدا بکات.

حەمە ئیتۆ (27 ساڵان) لەم وەرزە لەگەڵ نەورۆز لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 24 یاری 6 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button