سعوودیەعێراق

کلاسیکۆی عێراق بە دەستەیەکی ناوبژیوانی سعودی بەڕێوەدەچێت

Yariga App

یاریگا-

یاریی نیوان زەوڕا و قوەجەوییە لە یاری پێش کۆتایی جامی عێراق، دەستەیەکی ناوبژیوانی سعودی یارییەکە بەڕێوەدەبات.

ئەمشەو ( 7ـی تەممووز/ یۆلیۆی 2024 ) کاتژمێر 8 لە یاریگای شەعب  زەوڕا و قوەجەوییە لە یاری پێش کۆتایی جامی عێراق رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، یاری نێوان ئەم دوو یانەیە ساڵانە زۆرترین هاندەر تێیدا ئامادەدەبێت و بە کلاسیکۆی عێراق ناسراوە، تا ئێستا لە مێژووی خۆیاندا 75 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە و زەوڕا 27 یاری سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و قوەجەوییەش لە 24 یاریی سەرکەوتووە و له 24 یاریشدا یەکسان بوونە، یەکەم یاریی نێوانیان لە وەرزی 1975 _ 1976 بوو لە خولی نایابی عێراق کە ئەوکاتە بۆ یەکەم جار بوو زەوڕا لە ریزی نایاب یاریی بکات و قوەجەوییە بە ئەنجامی 1 _ 0 یارییەکەی بردەوە، دوایین یاری نێوانیشیان لە قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوو کە زەوڕا بە ئەنجامی 1 _ 0 سەرکەوتنی بە دەستهێنا.

بۆ یارییەکەی ئەمشەو دەستەیەکی ناوبژیوانی سعودی کە پێکهاتووە لە خالید تڕەیس ناوبژیوانی ناوەڕاست و محەمەد ئەلعەبکەری یاریدەدەری یەکەم و عەبدولرەحیم شەمەری یاریدەدەری دووەم و سالم عامر ناوبژیوانی چوارەم یارییەکە بەڕێوە دەبەن.

لە هەمان کاتیشدا و لە یاریگای زەوڕا یارییەکەی تر لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی عێراق لە نێوان شوڕتەی پالەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ ئەم وەرزە و یانەی نەفت بەڕێوەدەچێت، یارییەکان بە شێوازی یەک قۆناخه و براوەیان راستەوخۆ دەگاتە یاری کۆتایی جامەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button