یۆرۆی 2024

کێن ئەو یاریزانانەی لە یۆرۆی 2024 بەشدارن و قژیان چاندووەتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

لە یۆرۆی 2024 چەندین یاریزان بە ستایلێکی نوێوە دەرکەوتن و هەندێکیشان قژیان چاندووەتەوە کە لە بەشێکیاندا چاندنەوەکە سەرکەوتوو بووە و لە بەشێکیشیاندا شکستی هێناوە.

چاندنەوەی قژ لای خەڵکان و وەرزشوانان وەکوو بابەتێکی جوانکاری بووەتە باو و ساڵانە ژمارەی پێوانەیی نوێ دەشکێنێت.

لە ساڵی 2023دا نزیکەی سێ ملیۆن و نیو کەس چاندنەوەی قژیان بۆ کراوە، ئەمەش یەکسانە بە بازرگانییەکی جیهانی بە بڕی 8.7 ملیار یۆرۆ، داهاتەکەی زیاتر لە دوو هێندەی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتێکی دەوڵەمەندی وەک ئەندۆرایە.

لە یۆرۆی 2024دا چەند یاریزان دەبینین کە پێشتر چاندنی قژیان کردووە، سەرەڕای ئەوەی لە باشترین سەنتەرەکان ئەنجامیان داوە، لە بەشێکیاندا ئەنجامەکەی جێگەی رەزامەندی نەبووە. لەم راپۆرتەدا باس لە ئەنجامی جوانکارییەکانیان دەکەین.

کریستیان ئێریکسن

ئێریکسن دوای ئەوەی کە سێ ساڵ لەمەوبەر تووشی جەڵتەی دڵ بوو، ئەمساڵ جارێکی دیکە بەشداری یۆرۆی کرد و توانی گۆڵێک بۆ دانیمارک تۆمار بکات.

ئێریکسن کە لە کاتی یاریکردنی لە تۆپی پێیدا بڕێکی بەرچاو لە هەڵوەرینی قژی پێوە دیار بوو، لە ساڵی 2013دا پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ تۆتنهام واژۆ بکات، چاندنی قژی بۆ ئەنجامدرا. بەدرێژایی وەرزەکان بینیمان کە چۆن پەڵە بەسەرییەوە دیاربوو. لەم رۆژانەدا ئێریکسن هێشتا بەدەست کەمی قژەوە دەناڵێنێت و هەندێک جار قژی دەتاشێت.

هاری کەین

هەرچەندە کەین قژی تەنک نەبوو بەڵام بۆ رێگری کردن لە هەڵوەرینی، لە ساڵی 2022 خۆی رادەستی پزیشکانی نەشتەرگەری کرد. ئەنجامەکەی ئەوەندە باش بوو کە ئەمڕۆ شێوازی قژی یەکێکە لەو ستایلانەی کە زۆرترین داواکاری لەسەرە لە ئینگلتەرا.

فێدریکۆ دیمارکۆ

بەرگریکاری چەپی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئینتەرمیلان، کە یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان، چاندنی قژ لە ئەویشدا سەرکەوتوو نەبووە. ئەویش لە یۆرۆدا ستراتیژییەکی کۆنی بەکارهێنا و قژی بە رەنگی زەرد بۆیاخ کرد و بۆ پێشەوەی دادەهێنا تاوەکوو رووتانەوەکەی کەمتر دیار بێت.

سێنک تۆسون

هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵەکەی بێشکتاش و هەڵبژاردەی تورکیا پێشووتر قژێکی تەنکی هەبوو، بەڵام ئەو تورکە و لە سەنتەری چاندنی قژی جیهان دەژی. قژ لێنانەوەکەی تۆسون سەرکەوتوو بووە بەڵام تا رادەیەک ناسروشتی پێوە دیارە.

شێردان شەکیری

کاپتنی سویسرا هیچکات کەچەڵ نەبووە، بەڵام لە ساڵی 2018 بۆ پێشگیری لە هەڵوەرینی قژی چاندنەوەی بۆ کرد. ئەمڕۆ چاندنەوەی قژی ئەو وەک چیرۆکێکی سەرکەوتن لە هەندێک کلینیکدا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. نەک هەر شوێنە تەنکەکان گەشەی کردووەتەوە، بەڵکو پێستی سەری زۆر باشتر دەردەکەوێت و جیاوازییەکەی بەراورد بە شەش ساڵ لەمەوبەر هەستی پێدەکرێت.

یان ئۆبلاک

گۆڵپارێزە سلۆڤینیاییەکە، وەک گۆڵپارێزێکی کەچەڵ پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد، بەڵام ئێستا لە دوای 10 ساڵ وەک ئۆبلاکی پێشووتر ناچێت و چاندنەوەکەی سەرکوەتوو بووە.

مارک ئاندرێ تێرشتێگن

گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لەو کەسانەیە کە لە تەنیشت هاری کەینەوە نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو بووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر لە کەچەڵ بوون نزیک بووەوە، بۆیە زوو چاندەوەی بۆ قژی کرد. ئێستا قژی ئەوەندە جوانە کە لە تەمەنی 32 ساڵیدا وەک هەرزەکارێک دەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button