گرنگترینیۆرۆی 2024

دیشام هێرشێکی توند دەکاتە سەر رۆژنامەنووسان و بەرگری لە ئێمباپێ دەکات

''ئیتر بەسە''

Yariga App

یاریگا –

لەوەتەی یۆرۆی 2024 دەستیپێکردووە، میدیاکانی فەڕەنسا رەخنەیەکی زۆر لە کیلیان ئێمباپێ دەگرن و پێیان وایە ئاستی کیلیان زۆر دابەزیوە.

کیلیان لە یۆرۆی 2024دا تەنیا یەک گۆڵ و یەک ئەسیستی هەیە، هەرچەندە شکانی لووتی لە یارییەکەی نەمسا، بە هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی ئاستی کیلیان دادەندرێت، بەڵام هۆکاری دیکەش هەن.

لە یاریی دۆستانەی فەڕەنسا بەرامبەر لوکسێمبۆرگ لە 5ی مانگی رابردوو، کیلیان تووشی پێکانێکی سووک بوو، بۆیە لەڕووی جەستەییەوە بە تەواوی ئامادەکاری بۆ یۆرۆ نەکردبوو.

پاشان لە یارییەکەی بەرامبەر نەمسا لووتی شکا و هاوکێشەی ئامادەیی ئێمباپێی زۆر ئاڵۆزکرد، تەنانەت بە دانانی دەمامک ناچارکرا و ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاستی دروستکردووە و خۆی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وردەکارییەکان خستەڕوو.

دیدیێ دیشام، لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆ، بە توندی وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە

تەنانەت دەزانم ئەگەر ئێمباپێ 100%یش ئامادە نەبێت، بەڵام کاتێک تیمی رکابەر دەزانێت کیلیان یاری دەکات، بابەتەکە دەگۆڕێت. کیلیان کێشەی هەیە و هەوڵدەدات خۆی بگونجێنێت.

هەر لە هەمان پرێس کۆنفرانسدا رۆژنامەنووسی تۆڕی Tele Foot جارێکی دیکە پرسیاری دابەزینی ئاستی ئێمباپێی کرد و دیشام بە تووڕەیی وەڵامی دایەوە

پێت وانییە ئێمباپێ مێژووی دروستکردووە؟ کەچی ئێستاش هەوڵدەدات مێژوو بنووسێتەوە، هەموو شتێکمان لەگەڵیدا کردووە و تیمی پزیشکی یارمەتی دەدەن، کیلیان لە ئامادەکارییەکانیشدا پشت ئێشەی هەبوو، بەڵام سەرباری ئەمەش کیلیان لەگەڵ ئێمەدایە.

سێشەممە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، ئیسپانیا و فەرەنسا لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆ لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە میونشن رووبەڕوو دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button