دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

تۆتنهام ئۆفەرەکەی میلانی رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام نایەوێ بە کەمتر لەو بڕە پارەیەی داوای دەکات، دەستبەرداری ئێمرسن رۆیاڵ بێت بۆ یانە خوازیارییەکانی.

یاریزانە بەڕازیلیەکە ماوەیەکە بووەتە جێی گرنگیپێدانی چەند یانەیەکی دەرەوەی ئینگلتەرا، لەوانە ئەیسی میلان و بارسێلۆنا. بەڵام وا دیارە یانە ئیتاڵییەکە لێوەی نزیکترە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رودی گالێتی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس، سپێرس داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات تا بچێتە گفتوگۆوە بۆ فرۆشتنی ئێمرسن و لەو خواستەیشیاندا بە نەگۆڕیی ماونەتەوە.

هەمان رۆژنامەنووس ئاشکرایشی کردووە کە کارگێڕی رۆسۆنێری لە ئێستادا 15 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش کردووە، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن یانە لەندەنیەکەوە رەتکراوەتەوە.

ئێمرسن کە ئێستا تەمەنی 25 ساڵە، وا دیارە چیتر لە پلانەکانی ئەینج پۆستیکۆگلۆدا نابێت هەربۆیە دەیانەوێت لە فرۆشتنی بڕە پارەی دڵخوازی خۆیان دەستکەوێت. ناوبراو  لە لاکان و چەند پێگەیەکی بەرگری یاریی دەکات و وەرزی رابردوو لە 22 بەشداریپێکردن لە پرێمەرلیگ تەنها گۆڵێکی تۆمارکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button