دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دی لیخت لەپێناو یاریکردن بۆ مانچێستەر قوربانی دەدات

Yariga App

یاریگا –

ماتیاس دی لیخت سوورە لەسەر پەیوەندیکردنی بە مانچێستەر یونایتدەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش ئامادەیە قوربانی بدات.

دی لیخت لە هاوینی 2022 بەبڕی 67 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 73 یاری کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی دروست کردووە. نازناوی خول و جامی سوپەری ئەڵمانیاشی بەدەستهێناوە.

مان یو کە بۆ پێگەی دڵی بەرگری رافایل ڤارانی نەماوە، لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوی ئەستێرەیەک بۆ ئەو پێگەیە و هەریەکە لە لێنی یۆرۆ، جاراد برانسوەیت و ماتیاس دی لیخت لە بژاردەکانین. بەڵام بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان، هۆڵەندیەکەی بایرن میونخ باشترینیانە بۆ گواستنەوەی بۆ ئۆڵدترافۆرد. لەم هەواڵەدا خوێنەری وردەکارییەکانبن:

 

دی لیخت ئامانجی سەرەکی شەیتانە سوورەکانە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە کریسۆفەر میشێلی رۆژنامەنووس لە سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەرگریکارە 24 ساڵانەکە نیازی هەیە لە بەشێک لە مووچەکەی ئێستای کەمتر وەربگرێت تەنها لەپێناو رۆیشتنی لە بایرن و پۆشینی درێسی مانچێستەر یونایتد.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایشی کردووە کە ماتیاس ئێستا لەگەڵ بایرن ساڵانە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە بڕێک لە خوار 12 ملیۆنەوە پێیبدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button