ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆچی بارسێلۆنا ناتوانێت ویلیامس بگوازێتەوە و کێ ئۆفەری فەرمی ئامادەکردووە؟

نیکۆ یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی یۆرۆی 2024

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئامادەیە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی نیکۆ ویڵیامس بکات و بچێتە نێو رکابەرییەکان لەگەڵ ئارسیناڵ و بارسێلۆنا.

ویڵیامس یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی یۆرۆی 2024 و رۆڵێکی گەورەی لە یاری قۆناخی 16ی پاڵەوانیەتییەکە لە بەرامبەر جۆرجیا گێڕا.

لەسەر ئاستی ناوخۆشدا، ویڵیامس یارمەتی بیلباویدا، دوای 40 ساڵ نازناوی کۆپا دێل رێی بباتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی سوورە لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ ویڵیامس، یانە لەندەنییەکە ئامادەیە مووچەکەی سێ ئەوەندە زیاد بکات.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ویڵیامس 58 ملیۆن یۆریە و پێناچێت یانە باسکییەکە بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت.

ئارسیناڵ و بارسێلۆنا دەمێکە چاودێری یاریزانە ئیسپانییەکە دەکەن، بەڵام بەهۆی رێگری داراییەوە، نەیانتوانیوە هیچ هەنگاوێکی فەرمی بنێن. بارسێلۆنا کێشەی قووڵی هەیە و بۆ گواستنەوەی ویڵیامس، پێویستی بە دەستبەرداربوونە لە رافینیا یاخود فرێنکی دی یۆنگ.

چەند راپۆرتێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، ویڵیامس نایەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، دەیەوێت لە بیلباو بمێنێتەوە و ئەگەر بڕیاریدا یانەکەی بگۆڕێت، ئەوا یانەیەکی دەرەوەی لالیگا دەبێت.

یاریزان ئیسپانییەکە جەختیکردووەتەوە، نایەوێت تاوەکو تەواوبوونی یۆرۆ هیچ بڕیارێک بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button