دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

نرخی نێڤێس خاڵی ڕێکنەوتنی نێوان بێنفیکا و پاریسە

Yariga App

یاریگا –

گەورەکانی ئەورووپا چاویان بڕیوەتە تواناکانی جواو نێفێسی بێنفیکا و، یانە پۆرتوگالیەکەیش نرخەکەی بەرز کردووەتەوه.

نێڤێس کە لە ناوەڕاست یاری دەکت، تازە تەمەنی 19 ساڵە. وەرزی رابردوو لە خولی پۆرتوگالی لە 33 یاریدا توانی 3 گۆڵ و ئەسیستێکی هەبێت.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، ئێستا بۆ پاریس سان جێرمان جواو پلانی لەپێشینەیە بۆ هێڵی ناوەند. بەڵام نرخەکەی لەمپەری خستووەتە بەردەم یانە فەڕەنسیەکە.

وەک لە زانیارییەکاندا هاتووە، یانە پۆرتوگالیەکە داوای 120 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە بەرانبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی. هەرچی پاریسیەکانە، نایانەوێ چیتر نرخی زۆر لە گواستنەوەی یاریزاناندا بدەن وەک پێشتر لەگەڵ نێیمار و کیلیان ئێمباپێ و چەندان ئەستێرەیتردا کردیان بەڵام ئەنجامی ئەورووپییان نەبوو.

پی ئێس جی تاکە یانە نیە گرنگی بە گواستنەوەی لاوە پۆرتوگالیەکە دەدات. لەولاشەوە مانچێستەر یونایتد لە رێگەی برونۆ فێرناندێشەوە هەوڵی ڕازیکردنی نێڤێس دەدەن و بە گوێرەی زانیارییەکانی یاهوو نیوز، خودی جیم راتکڵیف کار لەسەر پرۆسەکە دەکات و بڕی 100 ملیۆن پاوەندی بۆ ئامادەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button