ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بارسێلۆنا داواکارییه‌كی ئارسیناڵ بە چاره‌نووسی ئاراوخۆ دەبەستێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی بارسێلۆنا وەڵامی داواکارییەکەی یانه‌ی ئارسناڵی بۆ کڕینی یاریزانی فەرەنسی جولس کۆندی دایه‌وه‌.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئارسناڵ چەند رۆژێک لەمەوبەر پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە بۆ ئەوەی باس لە ئەگەری بەدەستهێنانی تواناكانی جولس کوندێ بکەن، بارسێلۆنا داوای لە گەنەرز کردووە ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌رێ بكه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەکردووه‌، بارسێلۆنا وەڵامێكی  سەرنجڕاکێشی یانه‌ی ئارسیناڵی داوه‌ته‌وه‌، یانە کەتەلۆنییەکە چارەنووسی کوندێی بە رۆناڵد ئاراوخۆ گرێداوە، کە تا ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نه‌كردۆته‌وه‌.

روونیکردۆتوە، ئەگەر ئاراوخۆ بڕیاربدات وەرزی داهاتوودا له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت، ئەوا دەرگا رۆیشتن بۆ کۆندێ دەکرێتەوە، ئارسیناڵیش ده‌توانێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاروخۆ له‌ یانه‌كه‌ بڕوات ئه‌وا یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ دەرگای رۆیشتن له‌ کۆندێ دادەخات، ئارسیناڵیشی لەو بابه‌ته‌ ئاگادار کردووەتەوە.

هەروەها بارسێڵۆنا بە ئارسیناڵی راگەیاندووە، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یانه‌كه‌  بە کەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ نابێت.

کۆندێ تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هەیە، هەروەها بڕگه‌ی شكاندنی گرێبەسته‌كه‌شی بە بڕی یەک ملیار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button