گرنگترینیۆرۆی 2024

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە تۆمارکردنی ریکۆردێکی رەش نزیکبووەتەوە

رێگای گۆڵی ون کردووە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە تۆمارکردنی ریکۆردێکی رەش نزیکبووەتەوە و رێگای گۆڵی ون کردووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یۆرۆی 2024 لە کۆی چوار یاری تا ئێستا 20 شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کردووە، بەبێ ئەویە بتوانێت هیچ گۆڵێک تۆمار بکات، لە یاریی یەکەم بەرامبەر چیک 5 شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کرد، لە یاریی دووەم 4 شووتی ئاڕاستەی گۆڵی تورکیا کرد، لە یاریی سێیەم بەرامبەر جۆرجیا 3 شووتی کرد و لە یاریی سلۆڤینیاش 8 شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کرد بەبێ ئەوەی یەک گۆڵ بکات.

تۆڕی ئۆپتا کە تایبەتە بە ئامارە وەرزشییەکان رایگەیاندووە، لەوەتەی ساڵی 1980 دیکۆ تاکە یاریزانە لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە وەشانێکدا زۆرترین شووتی بەبێ گۆڵ کردبێت کە لە یۆرۆی 2004 بوو، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیکە ئەو ریکۆردە رەشە بشکێنێت و زۆرترین شووت بکات لە وەشانێکی یۆرۆ بەبێ ئەوەی گۆڵ بکات.

دۆن لەو 20 شووتەی لە یۆرۆی ئەمجارە ئاڕاستەی گۆڵی کردووە 9 شووتی بۆ ناو گۆڵ بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بکات و خاوەنی ئەسیستێکە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەرچی پاشای ریکۆردەکانی مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپایە، بەڵام ریکۆردێکی دیکەی رەشی لە پاڵەوانێتییەکە هەیە، تاوەکو ئێستا 33 لێدانی راستەوخۆی لە یارییەکانی مێژووی یۆرۆ جێبەجێکردووە، بەبێ ئەوەی بتوانێت هیچ گۆڵێک بە لێدانی راستەوخۆ بکات.

کریس لە مێژووی پاڵەوانێتییە گەورەکان (مۆندیال و یۆرۆ) تاوەکو ئێستا 58 لێدانی راستەوخۆی جێبەجێکردووە تەنیا گۆڵێکی کردووە، 25 لێدانی راستەوخۆی لە دیواری یاریزانان داوە، 20 لێدانی بۆ دەرەوەی گۆڵ بووە و 13 لێدانیشی بۆ ناو گۆڵ بووە.

Image

ئەو یاریزانانەی لە وەشانێکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا زۆرترین شووتیان کردووە بەبێ ئەوەی گۆڵ بکەن:

1- دیکۆ (پۆرتوگاڵ) 24 شووت لە یۆرۆی 2004

2- فێرناندۆ هیێرۆ (ئیسپانیا) 23 شووت لە یۆرۆی 1996

3- کێڤن دێ برۆین (بەلجیکا) 21 شووت لە یۆرۆی 2016

4- دانی ئۆلمۆ (ئیسپانیا) 21 شووت لە یۆرۆی 2020

5- کریستیانۆ رۆناڵدۆ (پۆرتوگاڵ) 20 شووت لە یۆرۆی 2024

بابەتی زیاتر

Back to top button