بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

ئۆبامیانگ لە یانەیەکی سعوودی نزیکبووەتەوە

کۆچی یاریزانان بۆ سعوودیە بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

یانەی شەبابی سعوودی و پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ، هێرشبەری مارسیلیا گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی.

رۆژنامەی ریازییەی سعوودی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی شەباب لەگەڵ نوێنەری یاریزانە گابۆنییەکە کۆبوونەتەوە و رێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوانیاندا هەیە.

شەباب دەیەوێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، گرێبەستی ئۆبامیانگ یەکلاییبکاتەوە، چونکە پلانی فرۆشتنی حەبیب دیالۆ، هێرشبەری سێنیگالی هەیە.

هەرچەندە پێشتر شەباب هەوڵی گواستنەوەی ئالڤارۆ مۆڕاتا، هێرشبەری ئیسپانی و چی ئادامز، هێرشبەری سکۆتلاندی دابوو، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاری گواستنەوەی ئۆبامیانگی داوە.

ئۆبامیانگ لە هاوینی رابردوودا بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ مارسیلیا واژۆکرد، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی.

ئۆبامیانگ پێشتر یاری بۆ ئارسیناڵ و بارسێلۆنا کردووە و یەکێکە لە هێرشبەرە دیارەکانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button