ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میلان رۆیشتنی پێنج یاریزانی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی رۆیشتنی پێنج یاریزانی یانەكەی لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكانیان راگەیاند.

ئینتەر میلان وەرزی رابردوو بۆ جاری بیستەم لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوانی سێریا ئەی و هەروەها توانی سوپەری ئیتاڵیاش بباتەوە.


هەژماری فەرمی ئینتەر لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی پێنج یاریزانی یانەكەی راگەیاند.

یاریزانەكانیش بریتین لە; ئیمیلۆ ئاودێرۆ، خوان كوادرادۆ، داڤی كلاسن، ئالێكسیس سانچێز و ستیفانۆ سێنسی.

رۆژنامەكان ئاشكرایانكردووە، كوادرادۆ پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودیەوە دەكات و سانچێزیش دەگەڕێتەوە چیلی.

سانچێز بە درێسی ئینتەرەوە بەشداری لە 142 یاری كردووە و توانیویەتی 24 گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button