بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

ئەیمەن حوسێن بەفەرمی پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەیەکی قەتەڕییەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی خوری قەتەڕی بەفەرمی ئەیمەن حوسێن هێرشبەری قوە جەوییە دەباتە ریزەکانی.

یانەی خوری قەتەری بەفەرمی لەگەڵ ئەیمەن حوسێن هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی قوە جەوییە گەیشتە رێککەوتن و ئەو هێرشبەرە 28 ساڵانە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە خولی قەتەری، کە پێشتر ساڵی 2021 تا 2023 لە یانەی ئوم سەڵال و مەرخیەی قەتەری یاریی کردووە.

ئەیمەن حوسێن بە تۆمارکردنی 26 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە و لەگەڵ یانەکەی هەنگاوێک لە مسۆگەرکردنی نازناوی خولەکە دوورن کە ئەمشەو لە بەغدا میوانداریی هەولێر دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، گرێبەستەکەی ئەیمەن حوسێن لەگەڵ یانە قەتەرییەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت و نرخی گرێبەستەکەی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار دەبێت، یانە قەتەرییەکە ئۆتۆمبێڵی تایبەت و جێگای نیشتەجێبوونی بۆ دابین دەکات و بەرامبەر هەر گۆڵیکیش پاداشت دەکرێتەوە.

ئەیمەن حوسێن ساڵی 2012 لە ریزی یانەی غازی باکوور لە دەستی بە یاریی کردووە و بۆ ماوەی وەرزێکیش لە ریزی یانەی دهۆک یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button