ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتێنهام ناوەڕاستکارێکی 18 ساڵان بە 40 ملیۆن پاوەند دەگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

ئارچی گرەی بەرامبەر 40 ملیۆن پاوەند لە لیدز یونایتدەوە دەچێتە ریزەکانی تۆتێنهام هۆتسپێرس.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، تۆتێنهام هۆتسپێرس لەگەڵ لیدز یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتن، ئارچی گرەی ناوەڕاستکاری 18 ساڵان بەرامبەر 40 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی یانە لەندەنییەکە دەکات، گرەی واژۆی لەسەر بەڵگەنامەکان و گرێبەستەکان کردووە و تەنیا ماوە بەفەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنرێت.

جۆ رۆدۆن بەشێک دەبێت لە گرێبەستەکەی ئارچی گرەی و دەچێتە ریزەکانی لیدز یونایتد و گرێبەستەکەی بە 10 ملیۆن یۆرۆ خەملێنراوە.

ئارچی گرەی لە بۆرسەی یاریزانان نرخی 18 ملیۆن یۆرۆیە و لە لیدز یونایتد دەستی بە یاریی کردووە و 89 یاریی بە درێسی ئەو یانەیە کردووە، چوار گۆڵ و حەفت ئەسیستی کردووە.

گرەی 12ـی مارس/ئاداری 2006 لە دورهام لەدایکبووە و لە ریزی هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی ئینگلتەرا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button