گرنگترینیۆرۆی 2024

ئێمباپێ باسی دەمامکەکانی دەکات و دەڵێت: لە تۆپە بەرزەکان دەترسم هەوڵی لێدانی سەر بدەم

باسی یاریکردنی بە بەستانی دەمامکەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فڕەنسا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بەلجیکا لە قۆناخی 16ـی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەبارەی دەمامکەکانی گوتی ‘ژمارەیەکی یەکجار زۆر دەمامکم بەستاوە و بە رێنمایی پزیشکەکانیش لە تۆپە بەرزەکان ناتوانم هەوڵی لێدانی سەر بدەم’.

کیلیان ئێمباپێ لەبارەی گۆڕینی دەمامکەکانی و شکانی لووتی دەڵێت :’پێشبینیم نەدەکرد بە دەمامک یاری بکەم، بەڵام یاریکردن بە دەمامک ترسناکە دەمامکەکانم گۆڕی، چونکە هەرکاتێک شتێک هەڵە دەبوو قورسە، لە راستیدا زۆر ئاڵۆزە و بینین سنووردار دەکات ئارەق مەنگ دەبێت، بۆیە دەبێ بەردەوام لایبدەیت و ئارەقەکە بسڕیتەوە لە چەند رۆژی سەرەتادا، ئەو هەستەم هەبوو، وامزانی لە جیهانی 3D دام وەک کەسێکی VIP بانگهێشتی یۆرۆ کراوم کاتێک خەڵکم دەبینی، هەستم دەکرد من ئەو کەسە نیم کە یاری دەکەم شتەکە زۆر ئاڵۆزە، هەرکاتێک بتوانم لایبدەم راستەوخۆ لایدەدەم و یاری پێناکەم ئێستا هیچ بژاردەیەکم نییە ناتوانم بەبێ دەمامک یاری بکەم ئازارم هەیە، بینیتان پێنج جار دەمامکم گۆڕی سەرباری ئەمەش، وێنەکان هەموو شتێکیان نەگرتووە دەمامکی زیاتریشم گۆڕیوە، شەوانە تاقیم دەکردەوە بەڵام پاڵەوانیەتییەکە بەمشێوەیە دەبێ، بەڵام لەژێر هیچ دۆخێکدا، نابێتە بیانووم ئەمە تاکە رێگەیە بۆ ئەوەی یاری بکەم بەڵام دەبێ سوپاسی دەمامک بکەم’.

من زیاتر لە پێنج جار دەمامکم گۆڕیوە، شەوانە دەمامکی دیکەم تاقی دەکردەوە، سوپاسی دەمامک دەکەم، ئەگەر دەمامک نەبووایە نەمدەتوانی لە یۆرۆ یاریی بکەم.

هەروەها کیلیانیش دەڵێت :’زۆر بیرم لێنەکردەوە، چونکە نەمدەزانی چی روویدا نەمدەزانی لووتم شکاوە، کاتێک سەیری گۆڵپارێزی تیمی بەرامبەر دەکرد وایلێکردم هەست بکەم شتێکی هەڵە روویداوە، دواتر کاتێک دەگەڕێیتەوە ژووری جلگۆڕین، هەموو شتێک دەبینیت، راستە هەندێ ترسناکە چونکە پێم وابوو ئیتر دەبێ بگەڕێمەوە ماڵەوە لە ئاوێنە سەیری خۆم کرد، ئەمەش بیرۆکەیەکی هەڵە بوو بەڵام دڵخۆشم ئێستا لێرەم راستە سەرەتا قورس بوو، چونکە زانیاری و شتی زۆر هەبوون زۆر نەخەوتم، دوو شەو بوو زۆر کەم خەوتم ئاگاداری خۆم بووم، زۆر ئاڵۆز بوو هەر نەمتوانی بەشداری یارییەکەی هۆڵەندا بکەم زۆر قورسە لەسەر کورسی یەدەک دابنیشیت توانای هیچ شتێکیشت نەبێت، ناتوانیت یارمەتی تیمەکەت بدەیت سوپاس بۆ خودا، توانیم بەرامبەر پۆڵەندا یاری بکەم و زۆر دڵخۆشم’.

ناتوانم بە سەر یاری بکەم نامەوێت درۆتان لەگەڵدا بکەم لەوەتەی لووتم شکاوە، بەشداری تۆپی بەرزم نەکردووە، بەڵام ئەگەر ناچاربووم بە سەر گۆڵ بکەم بە سەر لێدانەکە ئاڕاستە دەکەم.

کیلیان دەشڵێت :’بەردەوام دەمەوێت گۆڵ بکەم ئێستا بۆ تیمەکەم گۆڵکردن گرنگترین شتە بەدڵنیاییەوە ئەگەر گۆڵ بکەم، یارمەتی تیمەکەم دەدەم بەڵام ئەگەر کەسێکی دیکە گۆڵ بکات هاوشێوەی ئەوەی گۆڵم کردبێت، ئاهەنگ دەگێڕم شتێکی دیکەش هەیە، ناتوانم بە سەر یاری بکەم نامەوێت درۆتان لەگەڵدا بکەم لەوەتەی لووتم شکاوە، بەشداری تۆپی بەرزم نەکردووە بەڵام ئەگەر ناچاربووم بە سەر گۆل بکەم بە سەر لێدانەکە ئاڕاستە دەکەم ئێستا لووتم شکاوە، ریسک بە هیچ شتێکی خراپتر نەماوە بیکەم سەرنجمان لەسەر یارییەکەیە، چونکە گرنگە گۆڵ بکەین لە قۆناخی کۆمەڵەکان تەنیا لە گۆڵ کردنمان کەمبوو ئێستا سوورین و هیچ گومانمان نییە دەشزانین دەرفەتمان هەیە بەڵام دەبێ رووبەڕوویان ببینەوە’.

هێرشبەرە فڕەنسییەکە رەتیدەکاتەوە ترسی هەبێت و دەڵێت :’رەنگە لێم بدرێت و ببێتە هۆی ئازاردانم، بەڵام ئامادەم هەموو شتێک بۆ ئەم درێسە بکەم، ئامادەم هەموو شتێک بکەم تاوەکو یارمەتی فەرەنسا بدەم، ئەگەر شتێک بەر لووتم بکەوێت و پێویستبێت بگەینە قۆناخی دواتر خۆی لووتم شکاوە، خۆ زیاتر ناشکێت’.

ئێمباپێ دەڵێت :’تاوەکو ئێستا لە نێو گروپی واتسئاپی ریال مەدرید نیم، پێم وانییە کاتێکی زۆری بوێت تاوەکو ببمە ئەندام، تاوەکو ئێستا قسەم لەگەڵ تیبو (کۆرتوا) نەکردووە هەندێک یەکتر دەناسین، بەڵام قسەم لەگەڵ نەکردووە شتێکی باشە کە ئامادەنییە چونکە ئەوکات ئەرکی ئێمە قورستر دەبوو’.

بابەتی زیاتر

Back to top button