دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا بە فەرمی ئۆفەری پێشکەشکرد بۆ گواستنەوەی فیلۆجین

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا لە جەیدن فیلۆن چووەپێشەوە و بە فەرمی ئۆفەرێکی پێشکەشی یانەکەی کرد بۆ گواستنەوەی بۆ بلاوگرانا.

فلۆریان پلاتینبێرگی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە کە ئێستا خواستی یانە ئیسپانیەکە لەسەر فیلۆجین زۆر جیددیە و بۆ ئەو مەبەستەیش ئۆفەری فەرمی پێشکەشی یانەی هەڵ سیتی کردووە.

ئەو رۆژنامەنووسە هەندێ لە وردەکارییەکانی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات گواستنەوەی جەیدن بە خواستن دەبێت بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ ناچارکردن بە کڕینی هەمیشەیی لە ساڵی 2025 کە بەندبێت بە چەند مەرجێکەوە. لەوانە؛ کات و بڕی یاریکردن لەگەڵ بارسا.

فلۆریان بڕی گواستنەوەکەیشی ئاشکرا کردووە و نووسیویەتی کە خۆی دەدات لە 20-23 ملیۆن یۆرۆ.

جەیدنی ئینگلیزی ئێستا تەمەنی 22 ساڵە و لە باڵی یاریگا یاریی دەکات. وەرزی رابردوو لە چامپیۆنشیپ لە 32 یارییدا توانی 12 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 6 ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button