بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بنرەحمە پرێمەرلیگی بە یەکجاریی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

سەعید بنرەحمە لە دوای ماوەیەکی زۆر یاریکردن لە ئینگلتەرا، بۆ دواجار خولی ئەو وڵاتەی جێهێشت و روویکردە فەڕەنسا.

ئەستێرە جەزائیریەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2018 لە دەرگای برێنتفۆردەوە تۆپی پێی ئینگلیزی تاقیکردەوە و لە ساڵی 2021 گواسترایەوە یانەی وێستهام یونایتد.

ناوبراو کە مانگی شوباتی ئەم ساڵ بە خواستن نێردرایە ریزەکانی یانەی لیۆن، ئەمڕۆ گرێبەستەکەی بۆ کرا بە هەمیشەیی.

فابریزۆ رۆمانۆ بڕی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات 14 ملیۆن یۆرۆ نرخی یاریزانە 28 ساڵانەکە بوو لەسەر خەزێنەی لیۆن.

سەعید ئاشنایە بە خولی فەرەنسی و ئەزموونی زۆریشی لەو وڵاتە هەیە کاتێک لە وەرزی 2013-2018 لە یانەی نیس یاری دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button