گرنگترینیۆرۆی 2024

دی لافۆینتێ: ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ ناكه‌م به‌كه‌م سه‌یری جۆرجیا بكه‌م

له‌ یۆرۆ زیاتر زیاتر له‌ سوپرایزێكمان بینیوه‌

Yariga App

یاریگا –

لویس دی لافۆینتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا جەختی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیا كرده‌وه‌.

راهێنەرەکەی  لاڕۆخا، گوتی، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ ناكه‌م جۆرجیا به‌كه‌م سه‌یربكه‌م، ئه‌وان زۆر پێشکەوتوون به‌راورد لەسەرەتای پاڵەوانێتییەکەدا بووین، بەو پێیەی سەلماندیان یاریزانەکانی ئەزموون و توانای زۆریان هەیە، جۆرجیا لە پورتوگالی بردەوە، دەبێت وەک رکابەرێک ڕێزیان لێبگرین.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئێمە زۆر کاردەکەین و بە گرنگییەوە مامەڵە لەگەڵ یارییەکەدا دەکەین، ئەوان خێران لە هێرشی پێچه‌وانه‌ و زۆر باشن لە ناوچه‌ی سزا، دەبێت وریا بین و هۆشیاربین بۆ ئەوەی ده‌رفه‌تی هێرشی پێچەوانەی خێرایان پێنه‌ده‌ین.

دی لافونتێ گوتیشی، دوای ئەوەی لە کۆمەڵەی دووەم كه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ی  سەخت بوو شانبەشانی هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و کرواتیا و ئەلبانیا بە سێ سەرکەوتن گه‌یشتینه‌ ئه‌م قۆناخه‌، تیپه‌كه‌م پالێوراوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌، به‌ڵام هه‌ندێك یاریی چاوه‌ڕوان نه‌كراو روویدا ناكرێت هیچ تیپێك ببێته‌ پاڵێوراوی سه‌ره‌كی، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر  جۆرجیا یاریی ده‌كه‌ین، ئاستی زۆر باشبووه‌.

له‌ كۆتاییدا گوتی، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش زۆر پێشكه‌وتووه‌، ده‌بێت به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یارییه‌كان بكه‌ین، به‌هیوام بتوانین باشترین ئاست له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ پێشكه‌ش بكه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button