دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئۆفەرێکی خەیاڵی لە سعودیەوە بۆ لووکمان

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕوان بوون لە یانە گەورەکانی ئەورووپاوە گرێبەستی گەورە پێشکەشی ئادیمۆلا لووکمان بکرێت بەهۆی ئەو ئاستە نایابە وەرزی رابردوو پێشکەشی کرد، بەڵام وا سعودییەکان هاتوونەتە سەر هێڵ و دەیانەوێ بە ئۆفەرێکی چەور بیڕفێنن.

لووکمانی نەیجیری لەگەڵ ئاتاڵانتا لە لە 31 یارییدا لە سێریائەی توانی 11 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 7 ئەسیست. لە یۆرۆپالیگیش کە نازناوەکەیان بردەوە، رۆڵێکی باڵای هەبوو کە توانی لەو 11 یارییەی تێیدا بەشداربوو، 5 گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رودی گالێتی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەورووپا و تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، یانەی ئیتیحادی سعودی بە فەرمی ئۆفەریان پێشکەشی باڵەکەی ئاتاڵانتا کردووە و بریکاری یاریزانەکەیش زانیارییەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

گالێتی ناوەڕۆکی دەستەوارەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە ساڵانە 10.5 ملیۆن دۆلار بۆ یاریزانە 26 ساڵانەکەیە و، لە بەرانبەردا یانەکەیشی 30 ملیۆن وەردەگرێت لەپای دەستبەرداربوون لە تواناکانی لووکمان.

ئیتیحاد کە کەریم بنزیمە سەرکردایەتیان دەکات، وەرزی رابردوو لە خراپترین وەرزەکانیان بوو کە نەیانتوانی هیچ نازناوێک ببەنەوە و لە خولی وڵاتەکەیش لە پلەی پێنجەم کۆتاییان بە وەرزەکە هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button