فه‌ره‌نساگرنگترینیۆرۆی 2024

ئێمباپێ بۆ جاری چوارەم دەمامکەکەی دەگۆڕێت

کیلیان گلەیی لە دەمامکەکەی هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ بۆ جاری چوارەم دەمامکەکەی گۆڕی و لەسەر داوای خۆی هەندێک دەستکاریی دەمامکە نوێیەکەی کراوە.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ لەبەر ئەوەی گلەیی لە دەمامکەکەی هەبوو کە 4 بۆ 5 ملیم ئەستوور بوو، داوای کردووە دەستکاریی دەمامکەکەی بکرێت، کە بەهۆی شکانی لووتی لە یاریی بەرامبەر نەمسا، لە یاریی هۆڵەندا بێبەش بوو، لە یاریی بەرامبەر پۆڵەنداش بە دەمامکەوە یاریی کرد.

Image

ئێمباپێ سەرەتا لە مەشق و راهێنانەکان بە دەمامکێکی تایبەت دەرکەوت کە رەنگی ئاڵای فڕەنسای لەسەر هەبوو، بەڵام بەهۆی یاساکانی یوێفا لە یارییەکەی پۆڵەندا بە ماسکێکی رەشی سادە دەرکەوت و بەو ماسکە یارییەکەی کرد کە گۆڵێکی بە لێدانی سزا کرد.

پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی فڕەنسا لە ئینستاگرام لەبارەی دەمامەکە نوێیەکەی ئێمباپێ نووسیویەتی :’ئەمە زیاتر لە باتمان دەچێت، نەوەک دۆناتێلۆ’.

Image

ئێمباپێ بۆ ئەوەی لە یۆرۆی 2024 بێبەش نەبێت، دوای شکانی لووتی بە دەمامکەوە مەشق و راهێنان دەکات و بەشداریی یارییەکان دەکات، کە رۆژی دووشەممە فڕەنسا لە قۆناخی 16 رووبەڕووی بەلجیکا دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت کیلیان بە ماسکە نوێیەکەی بەشداریی ئەو یارییە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button