ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید دەیەوێت بەرگریكارێكی سێریا ئەی بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەویت گرێبەست لەگەڵ ریكاردۆ كالافیۆری یاریزانی ئیتاڵی یانەی بۆڵۆنیای هەمان وڵات واژۆ بكات.

لە دوای پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا، زۆربەی یانە گەورەكانی ئەوروپا دەیانەوێت كالافیۆری پەلكێشی یانەكانیان بكەن.


بەگوێرەی زانیارییەكانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، ریال مەدریدی ئیسپانی بیر لە گواستنەوەی ریكاردۆ كالافیۆری دەكاتەوە و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئێستادا بیگوازێتەوە یانەكەی.

هەمان رۆژنامە ئاشكرایكردووە، بۆڵۆنیا نرخی بەرگریكارەكەی دیاری كردووە و هەر یانەیەك بیەویت بیگوازێتەوە دەبێت 40 ملیۆن یۆرۆ بدات.

گرێبەستەكەی كالافیۆری لەگەڵ بۆڵۆنیا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

وەرزی رابردوو كالافیۆری لەگەل بۆڵۆنیا بەشداری لە 40 یاریدا كرد و توانی دوو گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

ریكاردۆ كالافیۆری

بۆڵۆنیا وەرزی رابردوو لە پلەی پێنجەمی سێریا ئەی بوو، توانی كورسییەكی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button