ئیسپانیاگرنگترین

فێرمین لۆپێز پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەكات؟

خۆی وەڵام دەداتەوە...

Yariga App

یاریگا –

فێرمین لۆپێز، یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باس لە دەنگۆیەكانی پەیوەندیكردنی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكان مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز پێشكەشی بارسێلۆنا كردووە.

لۆپێز ئێستا لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ئەڵمانیایە و بەشداری لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەكات.


لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا فێرمین گوتی:

من رۆژنامەكان ناخوێنمەوە و گرنگی پێ نادەم، گرنگترین شت ئەوەیە  كە دەمەوێت لە بارسێلۆنا بمێنمەوە، تەنیا بیر لە بارسا دەكەمەوە، هیچم لە بارەی ئۆفەری مانچێستەر یونایتدەوە نەبیستووە.

لە بارسێلۆنا هیچ ترسێكمان لە كیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر نیە، ئەوە روونە كە ئێمە ركابەری ریال مەدرید دەكەین رەنگە ئەوان یاریزانی نایابیان لە تیپەكەدا هەبێت، بەڵام ئێمەش یاریزانی نایابمان هەیە.

یاریكردن بەرامبەر جۆرجیا لە یۆرۆ قورس دەبێت، كڤاراستخێلیا ئەو كەسەیە كە من بە باشترین شێوە دەیناسم، لە رابردوودا یاریم بەرامبەر كردووە، ئەوان تیپێكی زۆر باشن لەگەڵ كۆمەڵێك یاریزانی زۆر باش، كارێكی ئاسان نابێت.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەرووی هەڵبژاردەی جۆرجیا ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button