دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا چاوی لە ئەستێرەیەکی مان یونایتدە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا چووەتە گفتوگۆوە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی شەیتانە سوورەکان بە شێوەی خواستن.

بارسا قەیرانی دارایی هەیە و دەیەوێ ریزەکانی رێکبخاتەوە لەسەر بنەمای هێنانی یاریزان بە شێوەی خواستن. کە هەمان ستراتیژی بەکارهێنا لە کەڵک وەرگرتن لە هێنانی جواو کانسێلۆ و جواو فێلیکسی پۆرتوگالی لە یانەکانی مان سیتی و ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، کارگێڕی بلاوگرانا گرنگی بە جەیدن سانچۆ دەدەن بەڵام بە خواستن، لەو بارەیەشەوە گفتوگۆیشیان لەگەڵ لایەنی بەرانبەر کردووە.

سانچۆ کە زستانی ئەم ساڵ دوای تەقینەوەی کێشەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ بە خواستن گەڕایەوە بۆ دۆرتمۆندی یانەی پێشووی، لەگەڵ زەردپۆشەکانی ئەڵمانیا ئاستی خۆی پیشاندایەوە و بوو بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان. لە 14 یاریی بۆندسلیگا توانی دوو گۆڵ بکات لەگەڵ دوو ئەسیست.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button