ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

رۆژنامه‌نووسێكی ئیتاڵی چاره‌نووسی رابیۆ بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ئادریان رابیۆ یاریزانی فه‌ره‌نسی و یانه‌ی یۆڤینتۆس گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یۆڤینتۆس نوێ ناكاته‌وه‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا هه‌وڵی گوستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.

ئه‌ندریا دی لێلا رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی و شاره‌زا له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، رابیۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یۆڤینتۆس نوێ ناكاته‌وه‌، له‌ ئیتاڵیا  میلان و ئینته‌رمیلان هه‌وڵده‌ده‌ن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌و زانیارییانه‌ی لای من هه‌یه‌، له‌ یانه‌ی میلان نزیكه‌ و گفتوگۆی سه‌ره‌تای كراون.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسه‌ ئیتاڵیه‌ ئه‌وه‌شی گوت، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیاش چه‌ند یانه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت یانه‌كانی ئارسیناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول بایرن میونشن.

روونیشیكرده‌وه‌، رابیۆ ده‌یه‌وێت یه‌كێك له‌ دوو یانه‌كه‌ی شاری میلانۆ هه‌ڵبژێرێت، له‌ ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتن بیر له‌ بژارده‌ی یانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ده‌كاته‌وه‌.

رابیۆ پێشتر له‌ ریزی یانه‌كانی ، مانچێسته‌ر سیتی و پاریس سان جێرمان و كریتیل و تۆڵۆز یاریی كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button