گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیو یاریی ئۆکراینا V بەلجیکا؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

هاوکێشەی کۆمەڵەی پێنجەم ئاڵۆزترینی یۆرۆیە، چونکە هەڵبژاردەکانی رۆمانیا، بەلجیکا، سلۆڤاکیا و ئۆکراینا خاوەنی سێ خاڵن و تەنیا یەک یاریش لەم قۆناخەدا ماوە.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایڵی یارییەکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

یەکەمجارە ئۆکراینا و بەلجیکا لە یۆرۆ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. هەردوو هەڵبژاردە خاوەنی سێ خاڵن. ئۆکراینا بە رۆمانیا دۆڕا و بەلجیکاش لە یارییەکی چاوەڕواننەکراودا بە سلۆڤاکیا دۆڕا. بەڵام لە یاری دووەمدا هەردووکیان سەرکەوتن و هیواکانیان زیندوو کردەوە. هەر هەڵبژاردەیەک سەربکەوێت، گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو گەرەنتی دەکات. ئەگەر هەمووان یەکسانبن، ئەوا دۆخەکە ئاڵۆز دەکات و پێویستیمان بە مامۆستایەکی بیرکاری دەبێت.

ئۆکراینا بە تەواوی پشتی بە یاریزانی وەک سێرهی سیدۆرچوک، رۆمان یارێمچوک، بۆگدان میخایلیچێنکۆ و روسلان مالینۆڤسکی بەستووە، چونکە ئەمانە لە خولی بەلجیکی یاری دەکەن و ئەزموونێکی زۆرییان لە شێوازی یاریکردنی بەلجیکییەکان هەیە. بەڵام لە بەرامبەر بەلجیکا بە کێڤن دی بڕۆین و لیاندرۆ ترۆسارد خۆی پڕچەک کردووە.

ریزبەندی کۆمەڵەی شەشەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئۆکراینا

تروبین

تیمچیک، زابارنی، سڤاتۆک، ماتڤیێنکۆ، میکۆلێنکۆ

یارمۆلێنکۆ، شاپارێنکۆ، براژکۆ، مودریک

یارێمچووک

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): کۆنۆپلیا، یارێمچووک

بەلجیکا

کاستێلس

کاستانیا، فاس، ڤێرتۆنغین، تایات

تێلیمانس، ئۆنانا، دی بڕۆین

دۆکو، لوکاکو، باکایۆکۆ

راگیراو: لوکێباکیۆ

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): مانگالا، تێلێمانس

راهێنەران چی دەڵێن؟

سێرهی رێبرۆڤ، راهێنەری ئۆکراینا

بەلجیکا هەڵبژاردەیەکی زۆر بەهێزە، بەر لە دەستپێکردنی قۆناخی کۆمەڵەکان، هەمووان دەیانزانی بەلجیکا بەربژێری یەکەمی کۆمەڵەکەیە، بەڵام رەنگە ئێستا هەموو شتێک رووبدات، دەبێ بیر لە شێوازی یاریکردن بەرامبەر بەلجیکا بکەینەوە و تەواو سەرنجی لەسەر دابنێین. دەبێ هاوسەنگی بدۆزینەوە و هەموو یاریزانێک دەبێ تێبگات، ئەرکی خۆی بە تەواوی جێبەجێ بکات و لە هێرش و بەرگریدا بەشداربێت. دەبێ لەڕووی دەروونییەوە تەواو خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە بکەین و سیناریۆی یارییەکەی سلۆڤاکیا دووبارە بکەینەوە.

دۆمێنیکۆ تێدێسکۆ، راهێنەری بەلجیکا

ناتوانم پێکهاتەی پێشکەشکردنی یارییەکی باش بە ئێوە بڵێم، تەنیا بۆ بردنەوە یاری دەکەین، گرنگی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی نادەین، کاتێک دەگەینە دوا 10 خولەکی یارییەکە، دەزانین دەبێ چی بکەین. بەڵام لە سەرەتاوە دەبێ ورد و هێور بین. هاوکێشەی بردنەوەی یارییەکەمان داڕێشتووە. 

بابەتی زیاتر

Back to top button