گرنگترینیۆرۆی 2024

جواو فێلیكس راستی قەیرانەكانی لەگەڵ راهێنەری پۆرتوگال روون دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیكس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال راستی قەیرانەكانی لەگەڵ رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەكەی ئاشكرا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان پۆرتوگال لە كۆتا یاری قۆناخی كۆمەڵەكان رووبەرووی جۆرجیا ببێتەوە.

لە دوو یاری رابردووی پۆرتوگال لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بەرامبەر هەڵبژاردەكانی توركیا و چیك، جواو فێلیكس هیچ هەلێكی پێ نەدراوە.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر جۆرجیا، جواو فێلیكس دەربارەی كێشەی لەگەڵ مارتینێز گوتی:

ئەو هەواڵانەم بینی، ئەوە روونە كە راست نییە و درۆیە، ئەگەر وابوایە لێرە نەدەبووم، ئەوە بێ رێزییە بەرامبەر بە من و راهێنەر و هەڵبژاردەی نیشتیمانی بە گشتی.

هەندێك جار پیشەگەری و خولیای من بۆ ئەم وەرزشە دەخرێتە ژێر پرسیارەوە، ئەوە تەنیا درۆیە.

من رێز لە بڕیارەكەی دەگرم، راهێنەر ئەو كەسەیە كە بڕیار دەدات، قسەمان كرد و ئەویش پێی گوتم كە متمانەی نێوانمان %100ە، منیش پێم گوت; كاتێك پێوویستی بە من بێت، من ئامادەم بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردەكەم.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە یەكەمی كۆمەڵەی شەشەم خۆی گەیاندووەتە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button