ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناچۆ ریال مەدریدی جێهێشت

لە دوای 23 ساڵ..

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەكی فەرمی ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی و كاپتن و سەركردەی ریال مەدرید ریزەكانی یانەكەی جێهێشت.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی ناچۆی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


لە بەیاننامەكەی ریال مەدرید هاتووە:

كاپتنەكەمان ناچۆ فێرناندێز بڕیاریداوە كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید بهێنێت.

ریال مەدرید دەیەوێت سوپاس و خۆشەویستی خۆی بۆ ناچۆ دەرببڕێت، كە یەكێكە لە ئەفسانە گەورەكانی یانەكەمان.

ناچۆ لە ساڵی 2001 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد، كاتێك تەمەنی تەنیا 10 ساڵ بوو، لە سەرجەم بەشەكانی تیمەكەمان یاری كردووە و لە ساڵی 2012 بووە یاریزانی تیمی یەكەم، لەوكاتەوە بۆ ماوەی 12 وەرز بەرگری لە درێسەكەمان كردووە، لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بەشداری لە 364 یاری كردووە و 26 نازناوی بردووەتەوە، 6 چامپیۆنزلیگ، 5 جامی جیهانی یانەكان، 4 سوپەری ئەوروپا، 4 لالیگا، دوو جامی شا و 5 سوپەری ئیسپانیا.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە بە پاڵەوانی یۆرۆی خوار 21 ساڵان، پاڵەوانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا و ئێستا لە یۆرۆی ئەڵمانیا یاری دەكات.

ناچۆ وەك كاپتنێك ژیانی وەرزشی لە ریال مەدرید كۆتایی پێهێنا، كە جامی پازدەیەمینی لە وێمبڵی بەرز كردەوە، یەكێكە لەو پێنج یاریزانەی مێژوو كە شەش نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە و زۆرترین نازناویشی لە مێژووی یانەكەمان بەدەستهێناوە.

ریال مەدرید هیوای سەركەوتن بۆ خۆی و خێزانەكەی لە قۆناخی نوێی ژیانیدا دەخوازێت.

 

ناچۆ و نازناوی چامپیۆنزلیگ

لە دوای 23 ساڵ ناچۆ و ریال مەدرید جیا بوونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button