گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیو یاری فەرەنسا – پۆڵەندا؛ ئەوەی پێویستە بیزانیت

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە دوا یاری قۆناخی کۆمەڵەکانی کۆمەڵەی چوارەمی یۆرۆی 2024 فەرەنسا و پۆڵەندا یاری دەکەن.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایڵی یارییەکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

فەرەنسا هەشت یارییەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆ لەگەڵ دیدیێ دیشام نەدۆڕاوە. لە ژێر سەرپەرشتی دیشام چوار بردنەوە و چوار یەکسانبوونی هەبووە. لەم یۆرۆیەدا، هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە، یاری یەکەمی 1-0 لە نەمسا بردەوە و لە یاری دووەمیشدا بەرامبەر هۆڵەندا بێ گۆڵ یەکسانبوون. تاوەکو ئێستا ئێنگۆلۆ کانتێ، باشترین یاریزانی هەڵبژاردەکە بووە. لەوەتەی یاری لە پاڵەوانیەتییە گەورەکان دەکات، هیچ یارییەکی لەگەڵ فەرەنسا نەدۆڕاندووە و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە ئەوروپا.

پۆڵەندا زوو ماڵئاوایی لە یۆرۆ کرد، دوای دۆڕانی بەرامبەر هۆڵەندا و نەمسا، بەڵام ئەمە رێگرنابێت باشترین ئاستی خۆیان بەرامبەر کەڵەشێرەکان پێشکەش بکەن. راهێنەرەکەیان پێی وایە دەبێ بەلایەنی ئەرێنی سەیری یارییەکە بکەن و هەوڵی خۆسەلماندن بدەن. شتێک هەیە دەبێ بیزانین، پۆڵەندا لە دوا هەشت رووبەڕووبوونەوەیدا بەرامبەر فەڕەنسا، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە. چوار جار دۆڕاوە و چوار جاری دیکەش یەکسانبووە. دوا سەرکەوتنیان بۆ پلەی ئۆفی باشترین پلەی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 1982 دەگەڕێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

فەڕەنسا

ماینان

کۆندێ، سالیبا، ئۆپامێکانۆ، هێرناندێز

دێمبێلێ، کانتێ، چوامینی، رابیۆ

گریزمان

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): دێمبێلێ، ئێمباپێ

پۆڵەندا

سکۆروپسکی

بێدناریک، داڤیدۆڤیچ، کیڤیۆر

فرانکۆڤسکی، سلیز، مۆدێر، سێلینسکی، زالێڤسکی

ئوبانسکی، لیڤاندۆڤسکی

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): لیڤاندۆڤسکی، مۆدێر، سلیز، چێزنی

راهێنەران چی دەڵێن؟

دیدیێ دیشام، راهێنەری فەرەنسا

بەردەوام رێزێکی زۆر لە رکابەرانمان دەگرین. دڵنیام رووبەڕووی تیمێکی بەهێز دەبینەوە و هەوڵی باشترین ئاست دەدەن. ئەمە بەرزترین ئاستی تۆپی پێیە، پێمان وانییە پۆڵەندا یارییەکە بۆ کات بەسەربردن بکات.

مایکڵ پرۆبێرز، راهێنەری پۆڵەندا

راستە هیچ دەرفەتێکمان بۆ بەردەوامبوون لە پاڵەوانیەتییەکە نییە، بەڵام هیچ کێشەیەکم لە هاندانی یاریزانان بۆ بردنەوە نییە. زۆر خۆیان ماندوو کردووە و ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە. بە گشتی بە ئەنجامەکان نیگەرانین و هەوڵدەدەین یادەوەریی جوان دروستبکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button