گرنگترینیۆرۆی 2024

سپالێتی رەخنە لە یاریزانەكانی دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

لوسیانۆ سپالێتی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رەخنە لە یاریزانەكانی دەگرێت لە دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر كرواتیا.

شەوی رابردوو كرواتیا و ئیتاڵیا رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.

لە خولەكی 55 لوكا مۆدریچ گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بۆ كرواتیا كرد پاشان لە كۆتا خولەكی زیادكراو و لە خولەكی 98 ماتیا زاكاتی گۆڵی یەكسان بوونی بۆ ئیتاڵییەكان كرد.

بەو ئەنجامەش ئیسپانیا بە یەكەمی كۆمەڵەی دووەم و ئیتاڵیا بە دووەم گەیشتنە قۆناخی داهاتوو، كرواتیاش چاوەڕێی باشترین سێیەم دەكات.


لە دوای یارییەكە سپالێتی گوتی:

ئێمە بەهیچ شێوەیەك ئامادە نەبووین، ئەگەر شێوازەكە ئەوە بێت کە ئێمە لە پشتەوە بە تۆپی سادە یاری بکەین، ئەوا کێشەمان لەگەڵ هەر پێکهاتەیەك یان هەر سیستەمێکی تاکتیکیدا هەیە کە بەکاری دەهێنین.

لە گێمی یەكەمدا بە شێوەیەك تۆپەكەمان لەدەست دەدا كە هەرگیز قبوڵ ناكرێت، ئەگەر تەنها شتە بنچینەییەكان بكەین و هیچ شتێكی زیاتر نەكەین ئەوا لە پاڵەوانییەتیەكەدا دەناڵێنین.

لە گێمی یەكەمدا زۆر ترسنۆك بووین، ئەگەر بمانەوێت بەرگری لە نازناوەكە بكەین، پێوویستمان بە ئاستێكی زۆر باشتر دەبێت.

لوسیانۆ سپالێتێ، یاری بەرامبەر كرواتیا

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 29 مانگ ئیتاڵیا رووبەرووی سویسرا ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی یۆرۆی 2024.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button