کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

تەنیا دوو رۆژ دوای دەستپێکی کۆپا ئەمریکا رەخنەکان لە چیمەنی یاریگاکانی ئەمریکا لەزیادبووندان

Yariga App

یاریگا –

تەنیا دوو رۆژ دوای دەستپێکی کۆپا ئەمریکا رەخنەکان لە چیمەنی یاریگاکانی ئەمریکا لەزیادبووندان و میدیاکانی مەکسیک چیمەنی یاریگاکان بە هۆکاری پێکانی یاریزانێکیان هەژمار دەکەن، زۆربەی هەڵبژاردەکان گلەییان لە چیمەنی دەستکردی یاریگاکان هەیە.

ئیدیسۆن ئالڤارێز یاریزانی یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی مەکسیک تەنیا نیو کاتژمێر دوای دەستپێکی یارییەکەیان بەرامبەر جامایکا بەهۆی پێکانەوە بە گریانەوە یاریگای بەجێهێشت، کە میدیاکانی مەکسیک چیمەنە دەستکردەکەی یاریگای NRG بە هۆکاری پێکانی یاریزانەکەیان دادەنێن.

Edson Alvarez injury Mexico

پێشتر لە رۆژی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە، هەڵبژاردەی ئارجێنتینا رەخنەیان لە چیمەنی یاریگای یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە گرت، کە یارییەکە لە یاریگای مێرسیدس ئارینا بەڕێوەچوو، خەریکبوو بەهۆی خراپی چیمەنی یاریگاکە لیۆنێل مێسی لەو یارییە تووشی پێکان بێت.

راهێنەری هەڵبژاردەی پیرۆ دوای یارییەکەیان لەگەڵ چیلی بەهەمان شێوە رەخنەی لە چیمەنی یاریگای یارییەکەیان گرت، کە لویس ئادڤینکۆلا بەرگریکاری پیرۆ لە یارییەکە تووشی پێکان بوو، راهێنەرەکەی چیمەنی یاریگای یارییەکەی بە هۆکاری پێکانەکەی لێکدایەوە.

دوای دوو ساڵی دیکە جامی جیهانی 2026 لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بە هاوبەشی بەڕێوە دەچێت، کە زۆربەی یارییەکانی مۆندیالی داهاتوو لە یاریگاکانی ئەمریکا دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button