ئیسپانیایۆرۆی 2024

ئیسپانیا بەهۆی پێکانەوە یاریزانێکی لەدەست دا

Yariga App

یاریگا –

ئایۆزێ پێرێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکان بووە و رەنگە نەتوانێت بەشداری یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بکات.

بە دوو سەرکەوتن، هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی یۆرۆی 2024 پشتڕاستکردەوە، لە کۆتا یاری کۆمەڵەکانیش بەرامبەر ئەلبانیا، پێکهاتەیەک لە یاریزانە یەدەگەکان یاریی دەکەن.

بە گوێڕەی هەوالێکی ئاتلێتیک، یەکێک لەوانەی لویس دیلافونتێ پلانی دانابوو بیخاتە یاریگا، ئایۆزێ پێرێز بوو، بەڵام ئەستێرەی پێشووی نیوکاسڵ و ئێستای بێتیس بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانیەوە ناتوانێت ئامادە ببێت.

ئایۆزێ پێرێز، هێرسبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا

لە دوایین ساتەکاندا لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا مایەوە و راهێنەر متمانەی پێی هەبوو. بەرامبەر کرواتیا یاری نەکرد، بەڵام لە خولەکی 78ی یاریی مبەرامبەر ئیتاڵیا لەبری نیکۆ ویلیامز چووە ناو یاریگا و لە ماوەی کورتی ئامادەبوونیدا لە یاریگادا تووشی پێکان بوو.

دوێنێ جگە لە ئایۆزێ، ناچۆ بەشداری مەشقەکانی نەکرد کە لە ژێر باران و لە کەشوهەوای سارددا ئەنجامدرا. کاپتنی ریال لە یارییەکەی بەرامبەر ئیتاڵیاشدا لەسەر کورسی یەدەگ بوو.

سەبارەت بە ئایۆزێ، دەگوترێت ئەگەر ئیسپانیا بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، رەنگە بتوانێت بگەڕێتەوە بەڵام بۆ یارییەکانی داهاتوو مەترسی ئەوەی لەسەرە بەشداری نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button