یۆرۆی 2024

بۆچی دیزاینی چاکەتەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سرنجراکێشە؟

Yariga App

یاریگا –

ئەڵمانیای خانەخوێی یۆرۆ، دیزاینێکی نایابی بۆ چاکەتەکانی یاریزانانی لەکاتی گوتنەوەی سروودی نیشتمانی کردووە کە پێشتر هەرگیز نەبینراوە و دیزاینەکە سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

لە یۆرۆی 2024 دا دیزاینی نایابی درێسمان بینیوە، بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێین چاکەتە ئەدیداسەکانی ئەڵمانیا تایبەتترینە.  لەسەر چاکەتەکانیان ئاماژە بە مێژووی یاریی کردنی یاریزانەکان لە هەلبژاردە و شوێنی لەدایک بوونیان کراوە.

ئەم چاکەتە بۆ یەکەمجار پێش دەستپێکردنی یارییەکە لە شتوتگارت بینرا، کاتێک تیپەکەی جولیان ناگلسمان ئامادەی گووتنەوەی سروودی نیشتمانی بوون بینەران وردەکارییەکی بچووکیان لەسەر جلوبەرگەکانیان بەدی کرد.

لەسەر سنگی راستی چاکەتەکان نەخشەیەکی بچووکی ئەڵمانیا چاپکراوە کە تێیدا شوینی لەدایکبوونی هەریاریزانێک نیشان دەدا. هەروەها وردەکارییەکی دیکە، ژمارەیەکی تایبەت کە لەسەر لایەکەیتری چاکەتەکە چاپکراوە ئاماژەیە بۆ ژمارەی ئەو یارییانەی بۆ هەڵبژاردەی ئەلمانیایان کردووە. هەر یاریزانێک سەروو 100 یاریی ئەنجامدابێت ئەوا بە رەنگی زێڕین دیزاین کراوە و هەر یاریزانێکیش گەیشتبێتە 50 یاریی ئەوا بە رەنگی سیلڤەر دیزاینیان بۆ کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button