گرنگترینیۆرۆی 2024

لێدوانەكانی مارتینێز پێش یارییەكەیان بەرامبەر توركیا

Yariga App

یاریگا –

كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال پێش یارییەكەیان بەرامبەر توركیا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی توركیا و پۆرتوگال رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.

توركیا یاری یەكەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە جۆرجیای بردەوە و پۆرتوگالیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە چیكی بردەوە.


لێدوانەكانی مارتینێز پێش یارییەكەیان بەرامبەر توركیا:

23 یاریزانمان هەیە كە 11 یاریزان بە شێوەی سەرەكی بەشداری دەكەن، هەمووان ئامادەن بۆ یاریكردن، لە یاری رابردوو كۆنسێساومان بینی ئاستێكی باشی پێشكەشكرد، نیتۆ و ئیناسیۆ بە هەمان شێوە، ئەمەش واتە هەموو تیمەكە بە باشی ئامادەن.

رووبەرووبوونەوەی توركیا؟

پێموایە یاریگاكە بڕیار دەدات، هیوادارم كەشێكی نایابی هەبێت، لە یاری بەرامبەر جۆرجیا هاندەرانی توركیا زۆربەی كورسیەكانی یاریگایان داگیر كردبوو، ئێمە بیرۆكەی خۆمان هەیە كە چۆن توركیا رابگرین.

یاریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ؟

دەزانیت وەرزی رابردوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ چەند خولەك یاری كردووە؟ ئەزموونت هەیە؟ هیچ یاریزانێكی مێژووی تۆپی پێ نیە كە بەشداری لە شەش یۆرۆ كردبێت، كریستیانۆ ئەزموون و هەلی گۆڵكردن و رێگایەكە بۆ كردنەوەی بۆشاییەكان، ئەو لێرە لەگەڵمانە چونكە شایەنی ئەوەیە، رۆناڵدۆ دەتوانێت چوار رۆژ جارێك یاری بكات.

توركیا بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی شەشەم دێت و پۆرتوگال لە پلەی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button