دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

وان بیساکا یەک هەنگاو لە خولی تورکیەوە دوورە

Yariga App

یاریگا –

ئارۆن وان بیساکا یاریزانی مانچێستەر یونایتد نزیک بووەتەوە لە جێهێشتنی یانەکە و تەنها هەنگاوێک دوورە لە پەیوەندیکردن بە خولی تورکیەوە.

بیساکا ساڵی 2019 لە یانەی کریستاڵ پاڵاسەوە بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی و بڕی 50 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد. وەرزی رابردوو بە یەکجاریی دەرکەوت لە پلانە سەرەکییەکانی مان یودا نییە، بەوەی لە پرێمەرلیگ تەنها لە 22 یاریی و، لە چامپیۆنزلیگیش لە سێ یاریدا بەشداریپێکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بین سپۆرتسی تورکی، یانەی گالاتەسەڕای تورکی لە گفتوگۆکانیاندا پێشكەوتنی باشیان بەخۆیانەوە بینیەوە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ بیساکا و پرۆسەکەیش نزیک دەبێتەوە لە یەکلابوونەوە.

سەرچاوەکە باسی لە ماوەی گرێبەستەکەی کردووە و ئاشکرای کردووە کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێت و خودی یاریزانە ئینگلیزیەکەش بەپەرۆشە بۆ رۆیشتنی بۆ یانەکەی شاری ئیستەنبوڵ.

بیساکای تەمەن 26 ساڵ، بە پەیوەندیکردنی بەو یانە تورکیەوە چانسی ئەوەی دەبێت جارێکیتر خۆی لە چامپیۆنزلیگدا ببینێتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە مانچێستەر لەسەر ئاستی پاڵەوانێتیە ئەورووپیەکان نەیتوانی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکات. بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا چانسی ئەوەی پێدا لە یۆرۆپالیگ کورسیەکەی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button